سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین هەبونی بۆنی بەنزین لەناو ئۆتۆمبێلە کۆنەکاندا بەتایبەتی
ئەوانەی کابرێتەریان هەیە شتێکی ئاساییە، بەڵام بۆ سەیارەی نوێ ئاسایی نییە و نیشانەیە
بۆ کێشەیەکە و دەبێت چارەسەر بکرێت.
هۆکاری یەکەم:
هەبوونی لێچوون لە سیستەمی بەنزین(لە فیول پەمپ تا نۆزڵ).
هۆکاری دووەم:
دانەنانەوەی لاستیکی سەر فیول پەمپ و بەوهۆیەوە نەفەسدەدات و دەبێتە هۆی
دروستکردنی بۆن لەناو سەیارەکانان.
هۆکاری سێیەم:
لێچوون لە لاستیکی نۆزڵ، کە دەبێتە هۆی دزەکردنی بەنزین و هێنانە ناوەی بۆنی
بەنزین بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکانمان
هۆکاری چوارەم:
خراپ کارکردنی رێکخەری پەستان، لەناو ئۆتۆمبێلەکانمان .
هۆکاری پێنجەم:
کۆبوونەوەی پاشماوەی رۆن لەسەر مەکینە، لەکاتی ئیشکردنی تەبرید لەڕێی فیلتەرەوە
دێتەوە ناو سەیارە.
هۆکاری شەشەم:
خراپی کوالێتی بەنزین، بەهۆی خراپی بەنزینەوە، بەنزینەکە باش ناسوتێت و بۆنێکی
زۆری لێدێت و بەشێک لەبۆنەی بەنزینەکە دێتە ناو ئۆتۆمبێلەکانمان.
639 جار خوێندراوەتەوە