بۆ
یه‌كه‌مجار ئامێری بۆشایی ئاسمانی ناسا Parker Solar Probe كه ئه‌ركداره
له چاودێریكردنی هه‌ساره‌ی خۆر توانی له تیشكی بیندراودا وێنه‌ی رووی
ڤینۆس بگرێت.
ناسا رایگه‌یاند Parker Solar Probe به
به‌كارهێنانی سكانی بینین فراوان WISPR روی تاریكی ڤینۆس كه به‌هۆی
پێگه‌ی سیسته‌می خۆر و ره‌هه‌نده‌كه‌ی وه‌ك دووانه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوی
ده‌برێت به‌ڵام به‌هۆی داپۆشرانی به هه‌وری چڕ نه‌تواندراوه وێنه‌ی
بگیرێت، تواندراوه بۆ یه‌كه‌مجار له تیشكی بیندراودا وێنه‌ی ڤینۆس
بگیرێت.
Parker Solar Probe كه پێی ده‌گوترێت پشكێنه‌ری خۆر له
ته‌مووزی ٢٠٢٠ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له خۆر نزیك ببێته‌وه به‌سوود وه‌رگرتن
له كێشكردنی زه‌وی هه‌ساره‌كه بۆ سێیه‌م جار گه‌شتی به نزیك ڤینۆسدا كرد
و به‌مه‌یش له رێگای كامێراكانی WISPR ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ زانایان
ره‌خسا وێنه‌ی رووی هه‌ساره‌كه بگیرێت.
725 جار خوێندراوەتەوە