وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتر بێت

KNN : Kurdish News Network
02:34 - 22/01/2022
کوردستان


وەزارەتی پێشمەرگە، بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەشداوە، پێویستە هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق زیاتر بێت، چونکە دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوە.


باسی لەوەش کرد، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە  خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەم ڕوداوە و تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.

ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پاش ئەوە دێ، لە هێرشێکی تیرۆرستیدا کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی عوزێم، لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.

170 جار خوێندراوەتەوە