سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، لەبارەی
گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و کێشەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر،
سەردانی موقتەدا سەدر، دەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە
میدیاکانی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و سەرکردە
لە چوارچێوەی هەماهەنگی، سەردانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بکات لە شاری
نەجەف.
ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی: سەردانەکەی عامری،
بۆ درێژەدانە بە گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر لەپێناو گەیشتن بە
رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە.
سەردانیکردنەوەی عامری بۆ لای سەدر
لەکاتێکدایە، سەدر جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەکاتەوە و ڤیتۆی لەسەر
بەشداریی مالیکی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت هەیە کە خاوەنی زۆرترین کورسیی
پەرلەمانە لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.
138 جار خوێندراوەتەوە