دەزگای گشتی
كاروباری مین لە هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێبت، (42 )هاوڵاتی بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە
بونەتە قوربانی.
جەبار مستەفا، سەرۆکى
دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمى کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
لەساڵی رابردودا لە رێگەی تیمەكانی ئەوان و كۆمپانیا و رێكخراوەكانی تایبەت بە
كاروباری مین (627) هەزار و (49) مەتر زەوی كوردستان لە مین پاككراونەتەوە، (2 )هەزار
و (8 ) مین لەناو براون، هەزار و (928) یان دژەكەسی و (80) یان دژە تانك بون، جگە
لە تەقەمەنی جۆاوجۆر.
سەرۆکى دەزگای
گشتی كاروباری مین ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ساڵی بردو (23) كێلگە و (7) شەڕگە و شوێنی
پێكدانانی سوپا پاككراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خولی هۆشیاری كراونەتەوە كە (35) هەزار
و (613) كەس لێیان سودمەند بون، سەرەڕای ئەوەش بەهۆی مینەوە (42) كەس بونەتە
قوربانی، كە (19) كەس گیانیان لە دەستداوە و (23)یان كەمئەندام و برینداربون.
سەرۆکى دەزگاکە رونیشیکردەوە،
ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2020، 100% زیادی كردووە، ئێستاش (255) كیلۆمەتر
چوارگۆشە لە كوردستاندا ماوە کە لە مین و تەقەمەنی پاکبکرێنەوە کە ژمارەکەیان
دەگاتە سێ هەزار و(321) كێڵگە، ئەوەش هەڕەشەیە بۆسەر گیانی هاوڵاتیان.
182 جار خوێندراوەتەوە