دژی داخستنی بەشە ناوخۆییەکان، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گردبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 18/01/2022
کوردستان

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی، دژی داخستنی بەشە ناوخۆییەکان، ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

شەوی رابردوو، خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، دژی داخستنی بەشە ناوخۆییەکانیان، ناڕەزایەتیان دەبڕی و چوونە سەر شەقامەکان.

 

یەکێک لە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان، لە مینانی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کەی ئێن ئێن-دا، ئاماژەی بەوە کرد: ناڕەزایەتیی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان، دوای بڕیاری ڕاگرتنی دەوام و داخستنی بەشە ناوخۆییەکان بووە، چونکە بە وتەی ئەو، بەھۆی نالەباریی کەشوھەواوە، خوێندکاران ناتوانن بچنەوە ناوچەکانی خۆیان.

 

ئەو خوێندکارە روونیشی کردەوە: دژی داخستنی بەشە ناوخۆییەکان، خوێندکاران لە چەند شوێنێک، چوونەتە سەر شەقام، بەڵام بەھۆی سارد و سەرماوە، زوو ناڕەزایەتیەکانیان کۆتایی پێھێناوە.

 

باسی لەوەش کرد، دوامۆڵەت بۆ خوێندکاران، کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆیە ‌و لەو ساتە بە داوەوە، بەشە ناوخۆییەکان دادەخرێن.

146 جار خوێندراوەتەوە