بەهۆى دروستبونى لافاوەوە لە شارى هەولێر، جارێکى دیکە زیان بەر هاوڵاتیانى ئەو پارێزگایە
کەوتەوە و ئاو چووە ناو ماڵ و دوکانى هاوڵاتیان.
جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
پەیامنێرى (KNN) لە هەولێر ڕایگەیاند:
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بەهۆى دروستبونى لافاوەوە، کاسبکارانى بازاڕى تەیراوا، زیانیان بەرکەوتووە
و زیاتر لە(500) کاسبکار زەرەرمەند بون و ئاو چوەتە
ناو ماڵى ژمارەیەک هاولاتى لە گەڕەکى زیلانى شارى هەولێر.
پارێزگارى هەولێر لەبەرەبەیانى ئەمڕۆ لە
راگەیەندراوێکدا، بەهۆى دروستبونى لافاو ئاستەنگى هاتوچۆوە داواى لە هاوڵاتیان کرد
هاتوچۆ سنوردار بکەن و بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.
لە چەند مانگی ڕابردودا، (3)جار لافاوى گەورە
لە هەولێر دروستبوەوە و تائێستاش تەرمى دانەری تەمەن (10) مانگ نەدۆزراوەتەوە، کە
لە لافاوەکەى چەند مانگى ڕابردوو ئاو بردى.
347 جار خوێندراوەتەوە