13 وڵاتی ئەوروپی ئامادەنین داعشە بیانییەکان وەربگرنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 11/01/2022
عێراق

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: گەڕاندنەوەی سەدان خێزانی چەکدارانی داعش بۆ عێراق هەڵەیەکی ستراتیژییە لە ئاسایشی گشتی و ئاماژە بەوەش دەکات، 13 وڵاتی ئەوروپی ئامادەنین داعشە بیانییەکان وەربگرنەوە.

 

جەبار مەعموری، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بوەکردوە، 13 وڵاتی ئەوروپی ئامادە نین خێزانی چەکدارە داعشەکانی خۆیان لە کەمپی هۆل-ی سوریا وەربگرنەوە بەهۆی ترسیان لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکانیان، چونکە دەزانن ئەو کەسانە هاوشێوەی بۆمبی ئامادەکراون بەهۆی بۆچونە توندڕەوەکانیانەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەڕاندنەوەی سەدان کەس لە خێزانی داعشەکانی کەمپی هۆل بۆ عێراق، هەڵەیەکی ستراتیژییە لە ئاسایشی گشتی و زیانی زۆری دەبنێت، چونکە ئەو کەسانە زۆربەیان خێزانی سەرکردە دیارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەڕاندنەوەی خێزانی چەکدارانی داعش بۆ عێراق، هۆکار دەبێت بۆ راکێشانی دەیان تیرۆریستی دیکە لە سوریاوە بۆ نێو خاکی عێراق.

128 جار خوێندراوەتەوە