بومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

KNN : Kurdish News Network
09:39 - 10/01/2022
جیهان

بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.

 

کەمێک پێش ئێستا کاتژمێر (9:23) خولەکی شەو، بومەلەرزەیەکی بەهێز سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.

 

پەیامنێرانی کەی ئێن ئێن لە چەمچەماڵ و ئیدارەی راپەڕین رایانگەیاند؛ لە ناوچەکانیان هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزە کردوە.

 

تائێستا گوڕی بومەلەرزەکە نەزاندراوە بەڵام بەپێی زانیاریی ناوەندەکانی تایبەتمەند بە بومەلەرزە، گوڕی بومەلەرزەکە زیاتر لە چوار پلە بوە بە پێوەری رێختەر و چەقی بومەلەرزەکەش لە دوری 20 کیلۆمەتر لە باشوری چەمچەماڵەوە بوە.






1302 جار خوێندراوەتەوە