(30%)ى ئەوروپییەکان کرێچین

KNN : Kurdish News Network
12:03 - 03/01/2022
هەمەڕەنگ

لە ئەڵمانیا، رێژەى کرێچى و ئەو کەسانەى خاوەنى خانوى خۆیانن نیوە بە نیوەن، لە کاتێکدا (30%)ى دانیشتوانى ئەوروپا کرێچین.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، ئامارەکانی کرێچی و خاوەن خانو و تێچوی بژێویی بڵاو دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات (96٪)ـی رۆمانییەکان خاوەنی خانون و یەکەم وڵاتن لە ئەوروپا کە زۆرینەی دانیشتوانەکانی لە خانوی خۆیاندان.

لە ئامارەکاندا هاتوە وڵاتی سلۆڤاکیا بە (92٪)، دوەم وڵاتی ئەوروپایە کە زیاترین دانیشتوانی لە خانوی خۆیاندان و تەنها (8٪)ی خەڵکەکەی کرێچییە.

دانیشتوانی هەنگاریا و کرواتیاش بە رێژەی (91٪)، خاوەنی خانوی خۆیانن و تەنها (9٪ ) دانیشتوانی ئەو دو وڵاتە بە کرێچی ئەژمار دەکرێن.

بە پێی ئامارەکانی یەکێتی ئەوروپا تەنها لە ئەڵمانیا رێژەی کرێچی و خاوەن خانو لە یەکتر نزیکن و نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە خاوەنی خانوی خۆیانن و نیوەکەى دیکە کرێچى.

لە پێوەرە جیهانییەکاندا دەبێت هەر خێزانێکی دو کەسی بە کۆی داهاتی پێنج ساڵ ببنە خاوەنی خانو، بەڵام رەنگە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە (20 بۆ 30 )ساڵی کۆی داهات پێویست بێت بۆ ئەوەی خێزانێکی دوکەسی ببنە خاوەنی خانوی خۆیان.

1234 جار خوێندراوەتەوە