هەرگیز دواى نانخواردن یەکسەر چا مەخۆنەوە

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 03/01/2022
تەندروستی

ماڵپه‌ڕێكی تایبەت بەته‌ندروستی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووەته‌وه‌ له‌سه‌ر زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا له‌ دوای ژه‌می نانخواردن، كه‌ ده‌بێـته‌ هۆكارێك بۆ توشبونی مرۆڤ به‌ چەند نەخۆشییەک له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی مه‌ڵاشووه‌كان.

ماڵپه‌ڕی (هێڵس ئێكسچەینگ) نووسیویه‌تی؛ نه‌ریتێكی باو هه‌یه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ دوای ژه‌می نانخواردن، ئه‌مه‌ش له‌ روی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ‌خۆشی هه‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌م دۆخەوە په‌یدا ده‌بن، له‌وانه‌ش لاوازبوونی هه‌رسكردنی خۆراك و له‌ناوبردنی ئاسن له‌ ناو له‌شی مرۆڤ و نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت بە دڵ و گیرانی ده‌ماره‌كان، له‌گه‌ڵ تووشبوونی مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌ڵاشووه‌كان.

بەپێی ماڵپەڕەكە، باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی چا، سێ كاتژمێر دوای نانخواردنە، چونكه‌ له‌و واده‌یه‌دا به‌شێكی زۆر له‌ خواردن به‌ته‌واوی هه‌رس بووە.

 

 

2881 جار خوێندراوەتەوە