سودەکانی ئاوی گوێز بۆ تەندروستی

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 30/12/2021
تەندروستی

گوێز، کە هەندێکجار وەک چەرەس یان لەگەڵ شیرینی و بەچەند جۆرێک بۆ خواردن بەکاردەهێنرێت، بەدەستهێنانی ئاوی گوێزیش زۆر ئاسانە و خواردنەوەشی چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

بەدەستهێنانی ئاوی گوێز زۆر ئاسانە، شەوان کاکڵی یەک گوێز بکەرە ناو پەرداخێک ئاو هەتا بەیانی لەناو ئاوەکەدا بمێنێتەوە و پاشان بیخۆرەوە.

پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراک ئاشکرایدەکەن، ئاوی گوێز چەندین سودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە کە ئەمانەن:

1- ئاوی گوێز بۆ نەرمبون و زیندوبونی پێست بەسودە و بۆ لابردنی زیپکە و خاڵە رەشەکانی سەر پێست و دەموچاو سودی دەبێت.

2- هاوکارێکی باشی سیستەمی هەرسکردنە و رێگری لە قەبز بون و غازات دەکات.

3- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەهۆی ئەوەی پێکهاتەکەی دەوڵەمەندا بە پرۆتین و ئەوەش دەبێتە هۆی سوتاندنی چەری لەش.

4-بۆ دایکانی دوگیان و شیردەر زۆر بەسودە و لەکاتی دووگیانی رێگری لە زیادبونی کێش دەکات و چەندین ڤیتامینی تێدایە.

5-یەک پەرداخ ئاوی گوێز هاوکار دەبێت بۆ خەوێکی باش

6-دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی رێژەی کۆلیسترۆڵ، مێشک چالاک دەکات و مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەم دەکاتەوە.

993 جار خوێندراوەتەوە