بەسێ رێگە کۆکەى منداڵەکەت چارەسەر بکە

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 27/12/2021
تەندروستی

بەتایبەت لە وەرزى زستاندا، لەگەڵ بچوکترین بەرکەوتنى بەسەرما منداڵ نەخۆش دەکەوێت و زۆرتریش نەخۆشیەکە لە رێگەى کۆکە و هەناسە توندییەوە دروست دەبێت.

کۆکە لەگەڵ زۆربەى نەخۆشییەکاندا بەرۆکى منداڵ دەگرێت بەتایبەت لە شەواندا، لێرەدا سێ رێگە دەخەینەڕو بۆ کەمکردنەوەى کۆکەى منداڵەکەت بەتایبەت لە شەواندا کە ئەمانەن:

گێزەر و پرتەقاڵ
گێزەرەکە ورد بکە و تێکەڵی ئاوی پرتەقاڵەکەی بکە، پێش خەوتن بیدە بە منداڵەکەت، بەرگریی جەستەی بەهێز دەکات و کۆکەی کەمدەکاتەوە.

نەعنا
چەند گەڵایەکی نەعنا تێکەڵ بە ئاو بکە و بیخەرە سەر ئاگر، دوای کوڵاندنی گەڵاکانی ناوی دەربهێنە و رێگە بدە کەمێک سارد بێتەوە، دواتر کەوچکێک هەنگوینی بۆ زیاد بکە و بیدە بە منداڵەکەت.

زەیتی زەیتوون
بڕێکی کەم لە شەکر تێکەڵ بە زەیتی زەیتوون بکە و بیدە بە منداڵەکەت.

2178 جار خوێندراوەتەوە