وێنە؛ راوچیەکانى هەنگوین لە نیپاڵ

KNN : Kurdish News Network
01:58 - 14/12/2021
هەمەڕەنگ

گروپێک لە راوکەرانى هەنگوین لە هەڵدێرە سەختەکانى نیپاڵ، ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە و سەدان پێ بە بەرزیدا سەردەکەون بۆ بەدەستهێنانى هەنگوین.

لە چیا بەرزەکانى نیپاڵ، گروپێک لە پیاوان کە بە راوچییەکانى هەنگوین ناسراون خۆیان ئامادە دەکەن و بە جلوبەرگ و کەرەستەى پێویستەوە بەرەو سەختییەکان دەڕۆن، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانى هەنگوینى کێوى کە لە شوێنە سەخت و چڕ و مەترسییدارەکان لەلایەن هەنگەکانەوە وەک کوپێکى زێڕ دانراوە.

 

پیاوەکان، چەند کاتژمێرێک بەناو چیاکاندا رێدەکەن، پەتی بامبۆ ( ئەو گوریسەى لەشێوەى پەیژە خۆیانى پێوەدەگرنەوە) و گۆچانی تیژ و ئامرازەکانی تری پێویست بۆ دروێنەکردنی هەنگوینەکەیان هەڵگرتبووە.

 

لێرە، هەموو شتەکان بە وریایى و سەلیقەوە ئەنجام دەدرێت، رەنگە کەوتنێکی لاوەکی یان هەڵەیەکى بچوک مانای کەوتنەخوارەوەی سەدان پێ بێت (دەیان مەتر) و مردنی دڵنیایى بۆ ڕاوچیەکان بێت.

گروپەکە، پێش ئەوەی دەست بکەن بە بەرزبوونەوە لە کەندێکی بەرز لەسەر روباری تاما کۆشی، خۆیان دڵنیاکردەوە لە هەبونى تەواوى پێداویستییەکان و دواتر ئاگرێکیان داگیرساند بۆ ئەوەی هەنگەکان لە کەندۆکەکانیان بکێشن.

پەیژەیەک کە لە پەتى بامبۆ دروستکراوە بەرز دەکەنەوە و بەدارێکى تیژ لە دەستێک و سەبەتەیەک لە دەستێکى دیکەدا کە دارەکە بۆ شکاندنى کەندو کۆسپەکان و سەبەتەکە بۆ کۆکردنەوەى هەنگ بەکار دەهێنن.

هەزاران هەنگ بەسەر ڕوخساری پیاوەکاندا هەڵگەڕابون، کە بە تۆڕی دەموچاو پارێزراو بوون.

لەم ڕۆژەدا، گروپەکە توانی نزیکەی 34 لیتر (نۆ گالۆن) هەنگوین بچنێتەوە کە لە مارکێتەکاندا لیترى بە (25) دۆلار دەفرۆشن.

دۆزینەوەى ئامانجەکە

 

ئاگرێک دەکەنەوە بۆ قانگدان (دەرپەڕاندن)ى هەنگەکان بە دوکەڵ

 

لێرەدا بڕیارێکى هەڵە بەرامبەر مەرگ دەوەستێت

 

گەیشتن بە سەرچاوەى زیوى 

 

بەبێ ئازار بەدەستنایەت

 

سەدان هەنگ لەم پڕۆسەیەدا دەمرن

 

پارویەکى شیرین لە ئەرکێکى تاڵدا

 

کۆکردنەوە و بەرهەمى رۆژێک




سەرچاوە: ئەلجەزیرە

904 جار خوێندراوەتەوە