لە بەغداد خۆپیشاندەران بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان سوتان

KNN : Kurdish News Network
11:44 - 27/11/2021
عێراق

لە بەغدا خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان سوتاند.

 

 
لە درێژەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ھاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبی، خۆپیشاندەران بەربەستە چیمەنتۆییەکانی ناچەی سەوزیان سوتاند و ھەوڵیاندا لەو رێگەیەوە بچنە ناو ناوچەکەوە کە شوێنی باڵەخانە حکوومییەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی لێیە.

 

کاتێک ھێزە ئەمنییەکان رێگریان لە ھەوڵی خۆپیشاندەران بۆ چوونە ناو ناوچەی سەوز کرد، خۆپیشاندەران دروشمیان دژ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوتەوە.

 

ھاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبی لە ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەنگێکی زۆریان لەدەستدا و بەو ھۆیەوە لایەنگرانیان دژ بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.

425 جار خوێندراوەتەوە