لە رۆژانی یەکشەممە و
دوشەممەی داھاتوودا، لە پارێزگای سلێمانی شانۆیی "وەک قەقنەس دەسوتێم"
نمایشدەکرێت.
شانۆییەکە لە
نووسینی نوسەر و شانۆكاری كورد (گەزیزە عومەر)ە و سینۆگرافیا و دەرهێنانیشی، لەلایەن
نەژاد نەجمە بۆ ئەنجامدراوە.
شانۆیى "وەک قەقنەس
دەسوتێم"، پێشتر لە لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق نمایشکراوە و خەڵاتى
باشترین ئەکتەرى کچ و باشترین نمایش و چەند خەڵاتێکى دیکەى لە وڵاتانى ( تونس،
میسر) بەدەستهێناوە.
وابڕیارە لە رۆژانى
(28-29ى 11ى 2021) لە هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى نمایش بکرێت.
ئەم كارە هونەرییە لە
نواندنی ژنە ئەكتەر (هەوار فارس)ـە و موزیكی كارەكە لەلایەن سیروان عومەرەوە ئامادەكراوە
و دیكۆرەكەی لەلایەن بەرهەم یاسین و هونەر شەوقی و روناكیش لەلایەن عەلی نەوزاد و
هۆزان شێرزادەوە ئامادەكراوە.
418 جار خوێندراوەتەوە