تورکیا؛ دابەزینى بەردەوامى لیرە کۆمپانیاکانى ناچارکردووە فرۆشتنى بەرهەمەکانیان بوەستێنن

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 24/11/2021
ئابوری

ماڵپەڕى گازەتە دوڤارى تورکى بڵاوى کردەوە، دابەزینى بەردەوامى لیرە کاریگەرى گەورە لەسەر چەند کۆمپانیایەکى ناوخۆى و بیانى لە تورکیا دروستکردووە و بەو هۆیەوە ناچارن فرۆشتنى بەرهەمەکانیان بوەستێنن.

باسى لەوەشکردووە، چەندین کۆمپانیاى بوارى دەرمان، بەتایبەت بوارى دەرمانى کشتوکاڵى و خۆرامى لە تورکیا فرۆشتنى بەرهەمەکانیان وەستاندووە.

ئاشکراشى کردووە، کۆمپانیاى (ئەپڵ)ى ئەمەریکى، فرۆشتنى بەرهەمەکانى خۆى لە پێشەنگاى ئۆنلاین لە تورکیا وەستاندووە.

بەرپرسى بەشێک لەو کۆمپانیایانە رایانگەیاندووە، بەهۆى دابەزینى بەردەوام لە بەهاى لیرە و ناجێگیرى نرخەکەى، ناتوانن نرخ بۆ بەرهەمەکانیان دیاری بکەن، بەو هۆیەوە فرۆشتنیان وەستاندووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دواى راگەیاندنى شەڕى رزگارى ئابورى لەلایەن سەرۆک کۆمارى تورکیا، بەماوەى دورۆژ بەهاى لیرە بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و بەو هۆیەشەوە خۆپیشاندان ئەنقەرا و ئیستانبوڵى گرتەوە.

523 جار خوێندراوەتەوە