کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق کرایە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 22/11/2021
عێراق

تەقینەوەیەک لە باشوری پارێزگای بەغدا، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردە ئامانج.

 

 
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە باشوری پارێزگای بەغداد، تەقیوەتەوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە تەقینەوەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

486 جار خوێندراوەتەوە