فەرمى... مانچستەر یونایتد سۆڵشایەرى دورخستەوە

KNN : Kurdish News Network
01:39 - 21/11/2021
وەرزش

یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى دورخستنەوەى سۆڵشایەرى لە ئەرکى راهێنەرایەتى یانەکەى راگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا، پێگەى فەرمى مانچستەر یونایتد لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، دورخستنەوەى ئۆلى گونار سۆڵشایەرى راهێنەرى تیپەکەى راگەیاند.

دورخستنەوەکە دواى ئەوەهات، یانەى شەیتانە سورەکان بە دۆخێکى خراپدا تێدەپەڕێت و لە (13) یارى رابردودا نۆ یارى دۆڕاندووە، دواهەمین دۆڕانیش شەوى رابردوبوو کە بە ئەنجامى چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەى واتفۆرد دۆڕا کە لەپلەکانى کۆتایدایە.

178 جار خوێندراوەتەوە