هادى عامرى: بەڵگەى تەواومان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کردوە

KNN : Kurdish News Network
01:34 - 21/11/2021
عێراق

سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن دەکات و دەڵێت بەڵگەى تەواومان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش کردوە.

 

هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ هەریەک لە حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر و ئەیاد عەلاوى سەرۆکى هاوپەیمانى وەتەنیە رایگەیاند، ئەو سکاڵایەى کە هاوپەیمانى فەتح ئاراستەى دادگاى فیدراڵى کردوە بەڵگەى پێویستى لەگەڵدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن.

 

سەبارەت بەو سکاڵایەش، سەعد سەعدى سەرکردە لە هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، سکاڵایەکیان ئاراستەى دادگاى فیدراڵى کردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامنى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ئەوەش بەهۆى ئەنجامدانى ساختەکارى و یاریکردن بە ئەنجامەکانى.

 

هاوپەیمانى فەتح سەرکردایەتى ئەو لایەنە ناڕازییانە دەکات کە خۆیان لە چوارچێوەى هەماهەنگى نیشتیمانیدا رێکخستوە و لە ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق ناڕازین و پێیانوایە ساختەکارى گەورە ئەنجامدراوە.

258 جار خوێندراوەتەوە