بۆچی دەبێت بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ گیراوەی ئاو و لیمۆ بخورێتەوە؟

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 21/11/2021
تەندروستی

خواردنەوەى گیراوەى ئاو و لیمۆ لە بەیانیاندا، بەتایبەت پێش خواردنى ژەمى بەیانى چەندین سودى هەیە بەتایبەت بۆ گەدە کە هەم ترشەلۆکى گەدە ناهێڵێت.

گرنگترین سودەکانى خواردنەوەى گیراوەى ئاو و لیمۆ لە بەیانیان:

- کردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستەدا.

- بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) لە لیمۆدا جەستە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت.

- راگرتنی رێژەی (PH)ی لە جەستەدا ، کە سودی بۆ گەدە دەبێت و توشی بەدهەرسی و ترشەڵۆکی گەدە نابیت.

- رێگری لە هەوکردنی کۆڵۆن و ریخۆڵە دەکات.

- بەهۆی بونی مادەی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کبریت و سۆدیۆم و فۆسفۆر و کانزا و زینک لە لیمۆدا یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش.

- گیا دەرمان هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

- جەستە شێدار دەکاتە و پێست جوان دەکات.

- ئەو کەسانەی کە کۆکەی بەردەوامیان هەیە بەسوودە، چونکە هەوکردنی قورگ ناهێڵێت.

- لیمۆ و ئاوی گەرم یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی قژ و زوو درێژبوونەوەی و نەهێشتنی کێشەکانی قژ.

وەرگیراوە لە پەیجى، دکتۆرى سەرهێڵ

1911 جار خوێندراوەتەوە