هێزی دەریایی ئێران دەستیبەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرت

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 20/11/2021
جیهان

ئەمڕۆ شەممە، هێزە دەریاییەکانی ئێران کەشتییەکی بیانییان لە کەنداوی قاچاخی دیزلی دەستبەسەر کرد.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوە، هێزێکی دەریایی ئێرانی دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکی بیانی کە سوتەمەنی قاچاخی بارکردبوو.

 

عەقید ئەحمەد حاجیان، فەرماندەی ژێردەریایی زولفقاری 412 لە پارسیان رایگەیاند، "دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری هەواڵگری، دەریاوانەکان توانیان کەشتییەکی بیانی بگرن، کە 11 ئەندامی دەستە لە ناو کەشتیەکەدا بوون".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەڕان بە کەشتییەکە، زیاتر لە 150 هەزار لیتر بەنزینی قاچاخ دۆزرایەوە و هەموو ئەندامانی دەستەکەش بردران بۆ شاری پارسیان بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

212 جار خوێندراوەتەوە