سەرۆکى ئەمەریکا دەستى بەکارەکانى کردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 19/11/2021
جیهان

پاش ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى و بێهۆشکردنى بۆماوەیەکى کاتى سەرۆکى ئەمەریکا دەستى بە کارەکانى کردەوە.

 

جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، پاش ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى جۆبایدن قسەى لەگەڵ بەرێوەبەرى نوسینگەکەى و کاملا هاریسى جێگرى کردوە.

 

راشیگەیاند، جۆبایدن لە دۆخێکى باشدایە و راستەخۆ پاش ئەنجامدانى پشکنینکە دەستى بە کارەکانى کردوەتەوە.

 

ئەوەش دواى ئەوە دێت کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کۆشکى سپى لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى کرد، بەهۆى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى سەرۆکى ئەمەریکا دەسەڵاتەکانى رادەستى جێگرەکەى کردوە، پشکنینەکەش ئەنجامدانى پرۆسەى هەناوبینى کۆڵۆن بووە، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەکى کاتى بێهۆش کراوە.

369 جار خوێندراوەتەوە