فەرمى... چاڤى وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ یانەى بەرشەلۆنە

KNN : Kurdish News Network
03:34 - 05/11/2021
وەرزش

یانەى سەدى قەتەرى رەزامەندى بۆ رۆیشتنى چاڤى هێرناندزى راهێنەى تیپى تۆپى پێى یانەکەى بۆ یانەى بەرشۆلەنە راگەیاند

 

تورکى عەلى سەرۆکى جێبەجێکارى یانەى سەدى قەتەرى رایگەیاند، بەر لەچەند رۆژێک چاڤى ئاگادارى کردینەوە لەوەى کەخواستى ئەوەى هەیە پۆستى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە وەربگرێت، ئەوەش بەهۆى ئەو دۆخە هەستیارەى یانە ئیسپانیەکەى تێکەوتوە، ئێمەش تێگەیشتنمان بۆ دۆخەکە هەیە و بڕیارماندا رێگرى لێ نەکەین.

 

راشیگەیاند، ئیدارەى یانەى سەد رەزامەندى دا لەسەر رۆیشتنى چاڤى بۆ یانەى بەرشەلۆنە، بەمەرجى پێدانى مەرجى دەستبەردابونەکەى وە هەروەها رێککەوتین لەگەڵ یانەى بەرشۆلەنە بۆ هاریکاریکردنى یەکتر لە داهاتودا.

 

لە کۆتایى لێدوانەکەیدا سەرۆکى جێبەجێکارى یانەى سەدى قەتەرى وتى :" چاڤى بەشێکى گرنگە لە مێژووى یانەى سەد، هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازین".

 

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەى چەند رۆژێکە شاندێکى یانەى بەرشەلۆنە لە قەتەرن بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى یانەى سەد لە بارەى گواستنەوەى ئەو راهێنەرە ئیسپانیە.

213 جار خوێندراوەتەوە