نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:14 - 20/10/2021
ئابوری

ئەمڕۆ چوار شەممە (20ی ئۆکتۆبەر-ی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (84) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (81.95) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.


هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە

424 جار خوێندراوەتەوە