بەریتانیا منداڵانی داعش وەردەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:36 - 19/10/2021
جیهان

شاندێکی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی جۆناتان هارگریڤس نێردراوی تایبەتی بەریتانیا بۆ سوریا، سەردانی یەکێک لە کەمپەکانیان کرد و چەند منداڵێکی داعشیان وەرگرتەوە.

 
جۆناتان هارگریڤس نێردراوی تایبەتی بەریتانیا بۆ سوریا نیگەرانی خۆی لە دۆخی مرۆیی کەمپەکان دەربڕی و رایگەیاند، شەڕی سوریا یەکێکە لە وێرانکەرترین شەڕەکان لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، بەریتانیا پابەندە بە بەرپرسیارکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە تاوانەکانیان ئەنجامداوە و بەردەوامن لە شەڕی داعش.

 

وتیشی، لە سەردانەکەیان بۆ سوریا، سێ منداڵی داعشی بە رەگەز بەریتانییان وەرگرتۆتەوە.

 

ئەوەلەکاتێکدایە، بەریتانیا ساڵی ڕابردوو (250) هەزار راوێژکاری پزیشکی و سەبەتەی خۆراک و تەندروستی بۆ زیاتر لە (84) هەزار کەس و لە سوریا دابینکرد.

213 جار خوێندراوەتەوە