رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: حکومەت وەک کۆمپانیای بازرگانی مامەڵەمان لەگەڵ دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 18/10/2021
کوردستان

لە یاداشتێکدا بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رایدەگەیەنن، سەرەڕای ئەوەی رێکخراوەکان لە رێگەی فەندی دەرەکییەوە هەزاران هەلیکاریان دابینکردووە و هیچ پارە و بودجەیەک لە حکومەت وەرناگرن، بەڵام وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی شارەوانی وەک کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان مامەڵە لەگەڵ رێکخراوەکان دەکەن.

 

 
لەو یاداشتەدا کە وێنەیەکی بۆ KNN نێردراوە رێکخراوەکان دەڵێن: وەک ئاگادارن کە رێکخراوە ناوخۆییەکانی هەرێم هیچ بودجەیەک لە حکومەت وەرناگرن تەنها بەدارایی دەرەوەی وڵات(فەندی دەرەکی) پرۆژەکان ئەنجام دەدەن و ساڵانە ملیۆنەها دۆلار دەهێننە ناو هەرێمەوە و هەزارەها هەلیکاری جۆرا و جۆر دابیندەکەن.

 

دەشڵێن: لەپای ئەو چالاکیی و خزمەتانەی رێکخراوەکان پێشکەشی دەکەن بەڵام وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی شارەوانی وەکو کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان مامەڵە لەگەڵ رێکخراوەکان دەکەن، بەتایبەت وەزارەتی کارەبا بارگرانی و فشارمان بۆ دروستدەکەن و کارەبامان لەسەر دەبڕن.

 

لە یاداشتەکەدا رێکخراوەکان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن، چیتر پارەی کارەبا و خاشاک و تابلۆ و ئاو وەرنەگیرێت و لە قەرزەکانیان خۆشبن.

297 جار خوێندراوەتەوە