وەزارەتى دارایى لەبارەى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
01:30 - 17/10/2021
کوردستان

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕى پارەى پێویستى بۆ وانەبێژان دیارى کرد.

 

وەزارەتى دارایى بڕیاریدا بە دابینکردنى بڕى (300) بۆ (350) هەزار دینارى مانگانە بۆ وانەبێژى دەرچوى پەیمانگا.

 

بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى دارایى وئابورى حکومەتى هەرێم هەر وانەبێژێکى دەرچوى زانکۆش بڕى (400) بۆ (450) هەزار دینارى پێ دەدرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە.

1326 جار خوێندراوەتەوە