توشبوانى کۆرۆنا لە جیهاندا بۆ زیاتر لە (235) ملیۆن کەس بەرز دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:08 - 06/10/2021
جیهان

ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا زیاترە لە 235 ملیۆن تووشبوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاش زۆرترین ژمارەى گیانى لەدەست دانى بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.

زانکۆى (جۆنز هوبکنز) ى ئەمریکى ژمارەى تووشبون و گیانلەدەستدانى ڤایرۆسى کۆرۆنای راگەیاند، بە شێوەیەک ژمارەى تووشبوان بۆ زیاتر لە (235) ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە و ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەست داوە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە زیاترە لە 4.8 ملیۆن کەسن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا زۆرترین ژمارەى گیان لەدەستدانى تێدایە بە 703.278 هەزار کەس،دواتر وڵاتی بەرازیل دێت بە 598.152 هەزار گیان لەدەست دان، هەروەها هیندستان لە پلەى سێیەمى زۆرترین گیان لەدەست دان دێت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بە شێوەیەک 448.997 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە

92 جار خوێندراوەتەوە