کەشناسى هەرێمى کوردستان: رۆژى هەینى لە چەند ناوچەیەک ئەگەرى بارینى نمەباران هەیە

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 23/09/2021
کوردستان

 

کەشناسى هەرێمى کوردستان ئاشکرای دەکات رۆژى هەینى لە چەند ناوچەیەک ئەگەرى بارینى نمەباران هەیە و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.

 

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزە زانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە  پێشبينى ده‌كرێت سبه‌ینێ هه‌ينى ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ‌بێت به‌ڵام ناوچه‌كانى باكور نيمچه‌ هه‌وربێت وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه‌ باران له‌به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كات و خێرايى با چالاك ده‌بێت وه‌ له‌گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه‌.

 

سەبارەت بە کەش و هەواى رۆژى شەممە، بەرێوەبەرایەتى کەشناسى وبومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاندوە، بۆ ڕۆژى شه‌ممه‌ پله‌كانى گه‌رما (3-5) پله‌ى سيليزى‌ نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ شه‌وان هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كرێت به‌تايبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان.

 

سەبارەت بە رۆژى یەکشەممەش، بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى وبومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکردوە، ڕۆژى يه‌ك شه‌ممه‌ به‌دواوه‌ دووباره‌ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه.‌

2090 جار خوێندراوەتەوە