ئەردۆغان: توانای پێشوازیکردنمان لە کۆچبەران نەماوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 22/09/2021
جیهان

سەرکۆماری تورکیا لە وتارێکیدا رایگەیاند، وەک وڵاتێک کە لە قەیرانی سوریادا شکۆی مرۆڤایەتیمان رزگارکرد، "چیتر توانا و ئارامیمان لە پێشوازیکردن لە شەپۆلی نوێی کۆچبەراندا نەماوە".

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کارەکانی خولی (76)هەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش کردو و رایگەیاند،  "پلانی ئەوەمان ھەیە مانگی داھاتو پەیماننامەی کەشوھەوای پاریس لە چوارچێوەی ھەنگاوی گونجاو و بەرژەوەندی نیشتمانیی پێشکەشی پەرلەمانی بکەین".

 

وتیشی: "کێ زۆرترین زیانی بە کەشوھەوا گەیاندووە، بەشێوەیەکی وەحشیانە سەرچاوە سرووشتییەکانی بەکارھێناوە، پێویستە ھەر ئەوانە زۆرترین ھاوکاریی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرسە پێشکەش بکەن".

 

سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە، دەبێت واز لە بۆچونی حساب نەکردن بۆ تورکیا بهێنرێت، لە کاتێکدا تورکیا خاوەنی درێژترین کەنارە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.

314 جار خوێندراوەتەوە