گوڵاڵه؛‌ داعش هێرشی كردە سەر بازگەیەک و شەش سه‌رباز كوژرا‌ن و برینداربون

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 16/09/2021
کوردستان

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر بازگەیەکی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌كی سوپای عێراق لەسنوری ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ و له‌ئه‌نجامداسه‌ربازێك كوژرا و پێنج سەربازی دیکەش برینداربون‌.

 
هێرشەکەی تیرۆرستانی داعش، درەنگانێکی شەوی ڕابردو بوە و سه‌ره‌تاچه‌كدارانی داعشله‌ سنوری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ به‌ چه‌كی قه‌ناس و سووك هێرشیان كردوەته‌ سه‌ر بازگەکەی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌كی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێككوژراوه‌ و یه‌كێكیدیکەش برینداربوه‌.

 

دوای ئەو هێرشە و لە کاتێکدا هێزی پاڵپشتی سوپای عێراق بۆ هاریكاریكردن له‌ ناوچه‌ی پێكدادانه‌كه‌‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌،بۆمبێكی چێنراویچه‌كدارانی داعشبه‌ ئۆتۆمبێڵێكیهه‌مه‌ڕی سوپاکەداته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌4 سه‌ربازی دیکەش برینداربون‌.

 

ئەمەش لە کاتێکدایەکە ماوەی چەند رۆژێکە جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان زیادیانکردوە و لە ماوەی چەند رۆژی رابرودا لەو ناوچانەدا چەندین هێرشیان ئەنجامداوە

419 جار خوێندراوەتەوە