لە هەولێر هاوڵاتییەکی عەرەب بە فێڵ پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

KNN : Kurdish News Network
02:03 - 15/09/2021
کوردستان

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییەکی بەرەگەز عەرەب دەستگیرکراوە کە بە فێڵ پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە.

 

 
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، تۆمەتبارێکی بەرەچەڵەک سوری بە تۆمەتی ساختەکردنی ڤیزا و وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان دەستگیرکراوە.

 

تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە، بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە بەپێی ماددە (289) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.

581 جار خوێندراوەتەوە