کۆمپانیا فۆڵکس واگن بڕیاریدا چیتر ئۆتۆمبێلى گێڕ عادى بەرهەم نەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
11:33 - 31/08/2021
زانستی

کۆمپانیا فۆڵکس واگن رایدەگەیەنێت؛ بەمەبەستى کەمکردنەوەى خەرجى بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێل بڕیاریانداوە چتر ئۆتۆمبێلى گێڕ عادى بەرهەم نەهێنن.

سایتێ ئۆتۆ مۆتۆر سپۆرتێ ئەڵمانی لە زارى سەرچاوەیەکى ناو کۆمپانیاى فۆڵکس واگنى ئەڵمانییەوە بآوى کردەوە، ئەو کۆمپانیایە بڕیاریداوە لە چیتر ئۆتۆمبێلى گێڕ عادى بەرهەم نەهێنێت، ئەوەش بەمەستى کەمکردنەوەى خەرجى بەرهەمهێنان ئۆتۆمبێلەکانى.

ئاشکراشیکردووە، بڕیارى کۆمپانیاکە ساڵى (2023) دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەو ساڵە هەردوو مۆدێلى  (Passat) و (Tiguan) هیچ ئۆتۆمبێلێکى گێڕ عادى بەرهەم ناهێنن.

هەروەک رونى کردۆتەوە لە ساڵى (2030)، هیچ ئۆتۆمبێلێکى فۆڵکس واگن لە بازاڕەکاندا نامێنێت کە گێڕ عادى بێت و سەرجەمیان مۆدێلى ئۆتۆمبێلەکانى ئەو کۆمپانیایە دەبن بە گێڕ ئۆتۆماتیک.

802 جار خوێندراوەتەوە