خواردنی گازۆ چەند سودێکی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 27/08/2021
تەندروستی

چەرەساتەكان بەشێوەیەكی گشتی یەكێكن لە تەندروسترین خۆراكەكان و دەوڵەمەندن بە چەندین جۆری ڤیتامین و ماددەی خۆراكی، هاوكات دەتوانرێت وەك ژەمێكی سوك و لاوەكیش ناوببرێن.

 

 
گازۆ یەكێكە لە بڵاوترین و بەناوبانگترین جۆرەكان چەرەس، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەنجامدراوە سودێكی زۆری بۆ لەش هەیە و ئازاری جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەكی گشتی كەمدەكاتەوە.

 

دكتۆرە ڤالتینا دۆنگ پسپۆڕی خۆراكی بە گۆڤاری ئیت زس نۆت زاتی ئەمریكی ڕاگەیاندووە، ڕۆژانە خواردنی دەنكێك گازۆ سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و فشار كەمدەكاتەوە، هەروەها ڕێژەی چەوری سیانی جێگر دەكات، فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

 

"كاریگەرییەكی زۆر هەیە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، بۆیە دەبێت گازۆ لە سیستمی خۆراكی ڕۆژانەدا هەبێت بۆ ئەوەی دڵ بۆ هەمیشە پارێزراوبێت" پسپۆڕەكە وادەڵێت.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا توێژینەوەیەكی زانكۆی شیراز بۆ زانستی پزیشكی باسی لە پەیوەندی نێوان دابەزینی فشاری خوێن و خواردنی گازۆ كردووە، بەجۆرێك دەتوانرێت كۆنترۆڵی كێشە و گرتەكانی دڵ بكرێت و فشاری خوێن جێگیر بێت، ئەوەش لەڕێی خواردنی گازۆی كاڵ.

 

پسپۆڕەكان هۆشداریانداوە لە خواردنی ئەو جۆرە گازۆیەی لە ماركێتەكاندا لە كیسەیەكی داخراودا دەفرۆشرێت، بۆپێیەی چەند تامێكی پێوەیە بەتایبەت خوێ، كە زیانی زۆری بۆ دڵ وخوێنهێنەرەكان هەیە و باشترە ئەو جۆرە نەخورێت.

 

بەڵام گازۆی كاڵ هیچ ماددەیەكی زیان بەخش و خوێی پێوە نییە و خواردنی سودێكی زۆری هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند گرفت و نەخۆشی و كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

3605 جار خوێندراوەتەوە