وێنە؛ بۆقە بارانەى ئەفەریقى بناسە

KNN : Kurdish News Network
04:40 - 20/08/2021
هەمەڕەنگ

جۆرێکى بۆقە و ناسراوە بە ( بۆقە بارانەى ئەفەریقى)، رەنگێکى رەش و رازاوەى هەیە و روخسارى مۆن و توڕە دیارە.

بۆقە بارانەی ئەفەریقی لە جۆری ئەو زیندەوەرانەیە، کە لەناو کون و چاڵەکاندا ژیان دەگوزەرێنێت و خۆی دەشارێتەوە. لە تەواوی رۆژدا لەناو گردە تۆز و لمەکاندا کات بەسەردەبات.

ئەم جۆرە لە کەنارە بچووکەکانی نێوان وڵاتانی نامبیای ئەفەریقی و باشوری ئەفەریقادا نیشتەجێیە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ناونانی ئەم بۆقەیە ئەوەیە، کە روخساری بە ئەڤۆکادۆی توڕە دەچێت، هەروەها نەڕە دڕندانەکەی یەکێکی ترە لە تایبەتمەندییەکانی.

زیاتر شەڕانگێز دەردەکەون، کاتێکیش روبەڕوی قەڵسکردن یان هەڕەشە دەبنەوە، خۆیان هەڵدەدەمسێنن و جەستەیان گەورە دەکەن، وەک ئەوەى خۆیان بۆ روبەڕوبونەوە ئامادە بکەن.


565 جار خوێندراوەتەوە