ئەفغانستان، لە ساڵى (1839)وە تا هەڵاتنى ئەشڕەف

KNN : Kurdish News Network
04:34 - 18/08/2021
ڕاپۆرت

کۆنتڕۆڵکردنەوەى ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە سەرسوڕهێنەرانە خێرابوو. لە(14)ی نیسانی ئەمساڵدا جۆ بایدن رایگەیاند، کە ئەمەریکا لە مانگی ئایاردا دەست بەکشاندنەوەی هێزەکانی دەکات، بە جۆرێک تا (11)ی ئەیلول تەواوی سەربازەکانی دەکشێنێتەوە.

ئەوکاتەى، لە (15)ی ئابدا چەکدارانی تاڵیبان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کابول لەپشت مێزێکی گەورە وەستاون. ئەشرەف غەنی سەرۆک، لە وڵات هەڵاتبوو، حکومەت هێنرایە خوارەوە، تاڵیبان کۆنتڕۆڵی گرتەدەست.

بە چاوخشاندنەوەیەک بە مێژووی ئەفغانییەکاندا گەڕی ئەم ڕووداوە سەرسوڕهێنەرانە واتلێدەکات، کە کەمتر بەو روداوانە تووشی سەرسوڕمان ببین. لەمێژە نوێخوازەکان لەگەڵ ئیسلامییە پارێزگارەکان بەریەککەوتن و ململانێیان هەیە (بەریتانیا و روسیا وەک بەڵگە) و هەوڵەکان بۆ داگیرکردن و سەپاندن بەسەر ئەفغانستاندا بەکەمی وەک پلان بۆداڕێژراو دەرکەوتوون. زۆربەی جاران ئەنجامەکان دڵتەزێن بوون، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی، کە لە شەڕ و ململانێکاندا گیراون.

بەریتانیا لە ساڵی (1839)دا ئەفغانستانی داگیرکرد و شا شوفای وەک ئەمیری ئەفغانستان بۆ تەختی فەرمانڕەوایی گەڕاندەوە.

 لە ساڵی (1842)دا کوژرا. بەریتانیا بۆ ئەوەی رێگری لە فراوانبوونی روسیا بکات و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە هیندستان بپارێزێت، سێ جار هەوڵیدا ئەفغانستان بە دەسەڵاتی خۆیان ببەستنەوە.


لە شەڕی مایوەندی ساڵی (1880)دا، واتا لە ماوەی دووەم جەنگی ئەنگلۆ- ئەفغانی (ئینگلیز- ئەفغانی)دا، هێزەکانی ئەفغان سوپای هیند و بەریتانییان تێکشکاند.


چەکدارانی ڕژێمی سکهە لە نزیک دەروازەی خەیبەر، پاسەوانی لە زیندانییانی ئەفغانی دەکەن. پاش ئەوەی ئەمیر شێر عەلی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نوێنەری روسیا راگەیاند، بەڵام چوونە ژوورەوەی دیپلۆماتە ئەرکدارەکانی بەریتانیی رەتکردەوە، بەریتانیا لە ساڵی (1878)دا ئەفغانستانی داگیرکرد.


لە ساڵی (1928)دا، ئەمانوڵڵا خانی پادشای ئەفغانستان (ئەوەی ناوەڕاست) لەسەر بەلەمێک دیدەنییەک لەگەڵ کەمال ئەتاتورکی سەرۆکی تورکیا ئەنجامدەدەن. ئەمانوڵڵا سەربەخۆیی ئەفغانستانی لە بەریتانیا بەدەست هێنا و ریفۆرمێکی نوێگەریی راگەیاند و ناساند، کە لە دەرئەنجامدا دوورخرایەوە.


هەروەها یەکێتی سۆڤییەت بۆ فراوانبوونی کاریگەرییەکانی لە تەواوی ئەفغانستاندا هەوڵیدەدا. لە ساڵی (1955)دا نیکیتا خروشچۆڤی سەرکردە (ئەوەی ناوەڕاست) لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەفغانستان سەردار محمد داودخان (لای چەپ، شەبقە لەسەرەکە) چاوی بە سوپای ئەفغان کەوت.


محەمەد زاهیر شا، کۆتا شای ئەفغانستان، لە کودەتا بێ خوێنڕشتنەکەی ساڵی (1973)دا لەسەر کار لادرا و دوورخرایەوە. دواى ئەوەی ئەمەریکا تاڵیبانی کشاندەوە و لە دەسەڵاتی دوورخستەوە، بۆ ئەفغانستان گەڕایەوە و هەر لەوێ ساڵی (2007) کۆچی دوایی کرد.


لە ساڵی (1980)دا سەربازانی سۆڤیەت و ئەفغان سڵاو لە یەکتری دەکەن. کودەتای کۆمۆنیستی ساڵی (1978) لە کۆتاییدا داگیرکردنی ئەفغانستانی لە ساڵی (1979)دا لەلایەن سۆڤیەتەوە لێکەوتەوە.


لە ساڵی (1981)دا سەرکردە لیۆنید بریژنێڤ (ئەوەی لای راست) لەگەڵ بابراک کەمالی سەرکردەی دانراو لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت، لە کۆشکی کرملین ئاهەنگی لەدایکبوونی خۆی دەگێڕێت.

لە ساڵی (1983)دا سەرۆک رۆناڵد ریگان بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر تاڵانییەکانی یەکێتی سۆڤییەت لە ئەفغانستان، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ جەنگاوەرانی ئەفغان سازدەدات. ئەمەریکا لە ساڵی (1980)دا بۆ مەبەستی دژایەتی کردنی یەکێتی سۆڤییەت، دەستی کرد بە دابینکردنی چەک.

 

لە ساڵی (1986)دا سەرۆکی ئەفغانستان محەمەد نەجیب اللە (ئەوەی ناوەڕاست) سڵاو لە چەکدارانی یەکێتی سۆڤیەت دەکات. 

کاتێک هێزە موجاهیدەکان دەست بەسەر کابولدا دەگرن، لە ساڵی (1992)دا لە دەسەڵات وازدەهێنێت. هەروەها کاتێک بزوتنەوەی تاڵیبان لە ساڵی (1996)دا کۆنتڕۆڵی کابولی گرتەدەست، ئەشکەنجە درا و کوژرا.

 

لە ساڵی (1998)دا هێزی سووری پەڕەشووتەوانان لە فرۆکەخانەی کابولدا بە سەربازانی ئەفغانستان راهێنان دەکەن. ساڵێک دوای ئەمە یەکێتی سۆڤیەت لە ئەفغانستان کشایەوە.

 


سەربازە موجاهیدەکان لە دوای تێکشکاندنی سەرۆک نەجیب اللە و دامەزراندنی حکومەتێکی ئیسلامی لە ساڵی (1992)دا، لەسەر جێگەی خەوتنی سەرۆک نەجیب سەما دەکەن.

 


لە ساڵی (1997)دا سەربازانی تاڵیبان تانکێکی یەکێتی سۆڤیەت بۆ ناوەوەی شاری مەزار شەریفی ئەفغانی لێدەخوڕن.


لە ماوەی جەنگ و شەڕەکانی ساڵی (2001)دا، دوو جەنگاوەری ئەفغانستان بە دوای داپۆشەری دەگمەندا دەگەڕێن. لە دوای هێرشەکانی (11)ی ئەیلوول ئەمەریکا ئەفغانستانی داگیرکرد.

 

دوای ئەوەی ساڵی (2001)دا، کەمپێکی مەشقەکانی رێکخراوی قاعیدە لەلایەن ئەمەریکا بۆمباران کرا و خاپورکرا، جەنگاوەرانی ئەفغانستان بەدوای وردوخاشاکی کەمپەکەدا دەگەڕێن.

 


لە ساڵی (2004)دا نمایشی موجاهیدین بۆ یادی (20) ساڵەی سەرکەوتنیان بەسەر یەکێتی سۆڤیەتدا، ئاهەنگ دەگێڕن. ئەوان وێنەی سەرکردەی تیرۆرکراو ئەحمە شا مەسعود و حامد کارزای یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەفغان هەڵگرتووە.


منداڵێک لە ستونێکی تێپەڕینی ئامێرە سەربازییەکانی ئەڵمانیا سڵاو دەکات. لە ئەفغانستان هێزەکانی ناتۆ پەیوەندییان بە هێزەکانی ئەمەریکاوە کرد.

 


سکرتێری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دۆناڵد رامسفێڵد (ئەوەی لای چەپ) لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کابول، بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی وڵات لە ساڵی (2004)دا، چاوی بە حامد کارزای سەرۆکی ئەفغانستان کەوت.

 

زۆربەی کچان لە ئەفغانستان بۆیان نەبوو بچنە ناو پڕۆسەی خوێندنەوە، تەنانەت ئەو کچانەش نەیاندەتوانی بخوێنن، کە لە قوتابخانەدا بۆ خوێندنی ئاسایی بۆ ماوەی چوار ساڵ خۆیان ناونووس دەکرد. ئەو ئەندامانە هی پۆلێکی زانکۆی کابولە لە ساڵی (2010)دا، ئەوانە بەدڵنیاییەوە کەمینەکانن. لەژێر کڵاوی دەرچوونیان حیجابیان کردووە و بەجیا لە ریزێک بەرانبەر هاوتا کوڕەکانیان دانیشتوون. ئەو ئافرەتە وێنەگیراوانە دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبن. تاڵیبان خوێندنی بۆ ئافرەتان قەدەغە کردبوو، بەڵام پاش کەوتنی رژێمەکەیان لە ساڵی (2001)دا خوێندن لە پۆلەکاندا دەستی پێکردەوە. ئەم ئاهەنگی دەرچوونە بۆ ئەوەی دووربێت لە هەر کردەوەیەکی توندوتیژی و تیرۆر، لەژێر رێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵ لە ئوتێلێکی کابول بەسترا.

 


دوای ئەوەی لە ساڵی (2001)دا تاڵیبان لە دەسەڵات هێنرایە خوارەوە، ئافرەتان توانییان رۆڵی گەورەتر لە حکومەتدا بگێڕن، هەرچەندە هێشتا دۆخەکە مەترسیدار بوو. لە ساڵی (2019)دا مارجان ماتین، جێگری وەزیری پەروەردە، بە یاوەری پاسەوانێکی چەکدار بەرەو دیدارێک بەڕێکەوتن.

 


لە ساڵی (2020)دا کوڕ و کچە گەنجەکان دەیانتوانی بۆ بوون بە مۆدێل لەگەڵ یەکەم ئاژانسی مۆدێلی ئەفغانستان راهێنان بکەن.

 


لە ناوەڕاستی توندوتیژییەکانی ساڵی (2019)دا، ئەفغانییەکان لەشاری بامیان لە گردبوونەوەی کەمپینی عەبدوڵا عەبدوڵا- سەرۆکی جێبەجێکاری ئەفغانستان- بەشدارییان کرد. شاری بامیان ئەو شارەیە، کە تاڵیبان لە ساڵی (2001)دا پەیکەری مۆنۆمێنتی بودای لەو شارە تێکشکاند و خاپوورکرد.


ژەنەڕاڵ ئۆستن میلەر، فەرماندەی باڵای ئەمەریکا لە ئەفغانستان، لە مەڕاسیمێکدا لە (12)ی تەمووزی (2021)دا لە کابول، سڵاو لە ژەنەڕاڵ بیسم اللە خان وەزیری بەرگری ئەفغانستان دەکات، کە کۆتایی هاتنی ئەمەریکا بوو لە ئەفغانستان.

 


نائومێدی خەڵکی لە چۆڵکردنی کابول، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرت، لە (16)ی ئابی (2021)دا هەوڵدەدەن بەسەر دیوارەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامد کارزایدا لە کابول سەربکەون.

 

وەرگێران و رێکخستنەوەى:

کارزان خدر

وریا فەتاح

 

 

سەرچاوە ناشناڵ جیوگرافى

473 جار خوێندراوەتەوە