میسى بە گریانەوە ماڵئاوایى کرد

KNN : Kurdish News Network
01:30 - 08/08/2021
وەرزش

لیۆنێل میسى ئەفسانەى تۆپى پێى بەرشەلۆنا، کۆنگرەى رۆژنامەوانى ماڵئاوایى ئەنجامدا و بە گریانەوە روبەڕوى رۆژنامەنوسان و جیهان ماڵئاوایى کرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، خوان لاپۆرتاى سەرۆک و بەشێک لە یاریزانانى بەرشەلۆنا و خێزانەکەى ئامادەیى بوون، میسى وتى: " هەرگیز بیرم لەو ساتە نەدەکردەوە کە ماڵئاوایى لە بەرشەلۆنا بکەم، چونکە یادگارى زۆر و کاتى زۆرم لەگەڵ ئەو یانەیە تێپەڕاندووە و زۆریان پێ بەخشیوم و منیش هەموو شتێکم بەو درێسە بەخشیوە.

کورتکراوەى بەشێک لە لێدوانەکانى میسى:

_ بەڕێزەوە مامەڵەم لەگەڵ هەموان دەکرد

_ کاتێک دەڕۆم یادەوەرییەکان دەمێننەوە

_ زۆر شتى جوان و خراپ هەن پێیاندا تێپەڕیوم

_ بەرشەلۆنا وایکرد کە ئێستا هەم

_ هەموو شتێکم بە درێسى بەرشەلۆنا بەخشى

_ سوپاسى هاندەران دەکەم

_ خوازیاربووم بەردەوام بم

_ هیچکات پێشبینى ئەوەم نەدەکرد ساتى ماڵئاوایى لە بەرشەلۆنا ببینم

_ زۆر تامەزرۆى ئەوە بووم هاندەران ببینمەوە

_ دەمویست لەناو یاریگا و لەگەڵ هاندەران ماڵئاوایى بکەم

_ ساڵى رابردوو ویستم بڕۆم، بەڵام ئەمساڵ ویستم بمێنمەوە

_ شۆکم و ناتوانم باوەڕ بەو ساتە بکەم کە لە بەرشەلۆنا دەڕۆم و رێڕەوى ژیانم بگۆڕم

_ ئەو گۆڕانکارییە زەحمەتە کە روبەڕوى دەبمەوە، بەڵام پێى رازیم و دەستپێدەکەمەوە

_ تائێستا هیچ رێککەوتنێکم واژۆ نەکردووە

_ چەندین یانە پەیوەندیان پیوەکردوو
_ بەرشەلۆنا لە هەموو یاریزانێک گەورەترە

_ پاریس یەکێکە لە بژاردەکانم و گفتوگۆمان کردووە، بەڵام گرێبەستم واژۆ نەکردووە

_ لە داهاتودا دەگەڕێمەوە بەرشەلۆنا

_ ئێستا سەخترین ژیانى وەرزشى منە

_ بەرشەلۆنە هەموو شتێکى بۆ مانەوەم ئەنجامدا





567 جار خوێندراوەتەوە