بێڵ گەیتس لە هاوژینەکەى جیابوەوە و نیوەى سامانەکەى دەداتێ

KNN : Kurdish News Network
02:36 - 03/08/2021
هەمەڕەنگ

دامەزرێنەرى کۆمپانیان مایکرۆسۆفت کە چوارەمین دەوڵەمەندى جیهانە بۆ ئەمساڵ، دواى (27) ساڵ لە ژیانى هاوژینیان، بەفەرمى لە هاوسەرەکەى جیابوەوەو سامانەکەى کە (130) ملیار دۆلارە، لە ناوەڕاستەوە لەگەڵ هاوژینەکەى بەشدەکات.

میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، بێڵ و مێلیندا گەیتس کە سێ مانگە بەجیا دەژین، ئەمڕۆ لە دادگا بەشێوەیەکى فەرمى لەیەکتر جیابونەوە و کۆتایى بە ژیانى هاوژینیان هێنا.

میدیاکانى ئەمەریکا ئاشکراشیان کردووە، سامانى بێڵ گەیتس کە (130) ملیار دۆلارە، هەردوو هاوژینەکەش لەسەر ئەوە رێککەوتون ئەو سامانە لە ناوەڕاستەوە لەگەڵ یەکترى نیوە بە نیوە بەشبکەن.

بێڵ و مێلیندا گەیتس ماوەى (27) ساڵ هاوژینى یەکترى بون و خاوەنى سێ منداڵن.

بێڵ گەیتس، دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتى بوارى کۆمپیوتەر سامانەکەى لەلایەن گۆڤارى (فۆربس)ى ئەمەریکى بە (130) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و وەک چوارەمین کەسایەتى دەوڵەمەند بۆ ساڵى (2021) دیاریکراوە.

1136 جار خوێندراوەتەوە