وەزیرى تەندرستى هەرێم: پێشبینى دەکەم بگەینە هێڵى سور

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 03/08/2021
کوردستان

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم پیشبینى دەکات بڵابونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بگاتە هێڵى سور.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان، د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى  کوردستان رایگەیاند، راپۆرتێک لەبارەى رەوشى بڵابونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ئامادە دەکەین، لەسەر بنەماى ئەو راپۆرتە و ئەو هەڵسەنگاندنانەى لەلایەن رێکخراوى تەندرستى جیهانیەوە بۆ هەرێمى کوردستان کراوە، راسپاردەکانمان پێشکەشى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا دەکەین.  

سەبارەت بە دۆخى بڵابونەوەى کۆرۆنا، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم وتى :" لە رێژەى توشبون بە کۆرۆنا پێشبینى دەکەین بگەینە هێڵى سور، چونکە ژمارەى توشبوان لە هەڵکشانى بەردەوامدایە".

 

راشیگەیاند، ئەگەر خۆپارێزى لە ئاستى پێویستدا بێت لە ئایندیەکى نزیکدا ژمارەى توشبوان کەمدەبێتەوە.

2090 جار خوێندراوەتەوە