دەستەى وەبەرهێنان لەبارەى یەکەکانى نیشتەجێبون بڕیارێکى دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
12:36 - 27/07/2021
کوردستان

دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەداتە وەبەرهێنەرەکانى پرۆژە نیشتەجێیەکان بۆئەوەى وەرنەگرن لە کاتى کرینو فرۆشتنى یەکەکان و گۆڕینى گرێبەستى خاوەندارێتى پارە لە خاوەنى یەکەکانى نیشتەجێبوون.

بەپێى نوسراوێکى دەستەى وەبەرهێنان کەئاراستەى بەرێوەبەراتی وەبەرهێنانى سلێمانى، هەولێر، دهۆک کراوە، تێدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئاگادارى وەبەرهێنەرانى پرۆژە نیشتەجێبونەکان بکرێتەوە بۆ ئەوەى لەکاتى کڕین و فرۆشتن و گۆڕینى گرێبەستى ئەو یەکە نیشتەجێبونانەى کە تەملیک نەکراون، پارە لە کەس وەرنەگرن.

لەبەشێکى دیکەى ئەو نوسراوەدا هاتوە، نابێت پارەى پارێزەرانیش فەرز بکرێت بەسەر هیچ کەسێکدا.

دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان هەڕەشەى گرتنبەرى رێکارى یاسایى لە بەرامبەر وەبەرهێنەران کردوە ئەگەر بێت و بەپێچەوانەى ئەو بڕیارانە مامەڵە بکەن.      

2037 جار خوێندراوەتەوە