وەزیرى دەرەوەى عێراق ناوەڕۆکى دیدارە چاوەڕوانکراوەکەى جۆبایدن و کازمى ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 22/07/2021
عێراق

وەزیرى دەرەوەى عێراق ناوەڕۆکى دواین گەڕى دیالۆگى ستراتیژى نێوان وڵاتەکەى و ئەمەریکا ئاشکرا دەکات، لەبارەى کۆبونەوەى چاوەڕانکراوەکەى نێوان سەرۆکى ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانى عێراقیش دەڵێت، ناوەرۆکى کۆبونەوەک پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکایە لە عێراق.

فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دیدارى نێوان سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى ئەمەریکا کە بڕیارە لە (26) ى ئەم مانگە بەڕێوەبچێت گفتوگۆ لەبارەى کۆى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا دەکرێت، لەنێوشیاندا کشانەوەى تەواوى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق.

راشیگەیاند، ئیدارەى ئێستاى ئەمەریکا تێگەیشتنێکى جیاوازى بۆ دۆخى عێراق هەیە، بە بەراورد بە ئیدارەى پێشوو.

سەبارەت بە دیالۆگى ستراتیژى نێوان ئەمەریکا و عێراق، وەزیرى دەرەوەى عێراق راگەیاند، چوارەمین گەڕی دیالۆگى ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆتا گەڕی دانوستانەکانە، کە تێیدا رێککەوتن دەکرێت لەبارەى خشتەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە تەواوى خاکى عێراق.

718 جار خوێندراوەتەوە