تائێستا (170) کەس لە ئەڵمانیا و بەلجیکا بەهۆى لافاوەوە گیانیانلەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 18/07/2021
جیهان

بەهۆى ئەو لافاوەى ئەڵمانیا و بەلجیکاى گرتۆتەوە، ژمارەى گیانلەدەستدان بۆ نزیکە (170) کەس بەرزبۆتەوە و سەدان کەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێى دواین ئامار، ژمارە ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئەو لافاوەى ھەرێمەکانی رۆژئاوای ئەڵمانیا و سەرانسەرى ئەو وڵاتەى گرتۆتەوە، (143) کەس گیانیانلەدەستداوە.

هاوکات، (761) کەسیش برینداربونە و کارەکانى گەڕان و رزگار کردن بەدواى سەدان کەسى بێسەروشوێندا بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتی ئاگرکوژێنەوەى ئەڵمانیا، چوار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە نێو ئەو کەسانەن کە لە ھەرێمی باکووری-راین ڤێستفالیا بەھۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە بەلجیکاش لەژێر کاریگەرى لافاوەکە کە بەشێکى ئەو وڵاتەشى گرتۆتەوە تائێستا (25) کەس گیانیانلەدەستداوە.

126 جار خوێندراوەتەوە