ئەرجەنتین و مێسى بوون بە پاڵەوانى کۆپا ئەمەریکا

KNN : Kurdish News Network
08:32 - 11/07/2021
وەرزش

دواجار ئەفسانەکەى رۆزاریۆ لیۆنێل ئاندرێس مێسى نازناوێکى لەگەڵ هەڵبژاردەى نیشتیمانى ئەرجەنتین بەدەستهێنا و لە یاریگاى ماراکانا رکەبەرە مێژوییەکەیە زەرد پۆشەکەیان تێکشکاند.

هەڵبژاردەى ئەرجەنتین لە یارى کۆتاى کۆپا ئەمەریکا (2021) توانى بەسەر هەڵبژاردەى بەرازیلدا سەرکەوێت و ئەوەش دواى ئەوەى لە گێمى یەکەم  و لە خولەکى (21) ئەنخێل دیماریا تاکە گۆڵى یارییەکەى تۆمارکرد. بەوەش (28) ساڵ چاوەڕوانى و پایزى ئەرجەنتین کۆتایى هات و توانیان جارێکى دیکە نیشتمانەکەیان بکەنە خاوەن نازناوێکى دیکە.

جیاواز لەو چاوەڕوانییە، چاوەڕوانى هاندەرانى مێسى بۆ بردنەوەى نازناوێک لەگەڵ هەڵبژاردەکەى، دواجار ئەو خەونەش هاتەدى و چیتر کوڕەکەى رۆزاریۆ روبەڕوى ئەو رەخنەیە نابێتەوە کە نەیتوانیوە لەگەڵ وڵاتەکەى نازناو ببات.



306 جار خوێندراوەتەوە