قوباد تاڵەبانی: یاسا کۆنەکان گەورەترین بەربەستی بەردەم حکومەتی هەرێمن

KNN : Kurdish News Network
10:55 - 16/06/2021
کوردستان

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سیستەمی موچە و میلاکاتی ئێمە دوا کەوتووە، و یاسا کۆنەکەکان بەربەستی گەورەی بەردەم حکومەتن.


لە میانی بەڕێوەچوونی پێشەنگا و کۆنفرانسی هایتێکس لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سیستەمی موچە و میلاکاتی ئێمە دوا کەوتووە، بۆیە بە ئەلکترۆنی کردنی دامودەزگاکان کاری لە پێشینەمانە، و  بایۆمەتری هەنگاوی یەکەمە بۆ بەلیکترۆنی کردنی سیستەمی موچە و یەکخستنەوەی میلاک، بەڵام یاسا کۆنەکەکان بەربەستی گەورەی بەردەم حکومەتن.

 

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد: بایۆمەتری کێشەی سەر دیوار و بندیوار ناهێلێت، هەر بایۆمەتریش وایکردوە بزانن کێ موچەخۆری راستەقینەیە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی باشیدا بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم.

449 جار خوێندراوەتەوە