توێژینەوەیەك لەبارەی حەبی پاراسیتامۆڵ؛ هەمووان شۆك دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 13/06/2021
تەندروستی

لەسەرەتای سەدەی ڕابردووەوە حەبی پاراسیتامۆڵ دەركەوت، بەڵام لە ساڵی پەنجاكاندا وەك ئازار شكێن بەكارهێنرا، لەو كاتەشەوە بووە بە یەكێك لەو دەرمانانەی لەماڵی هەموواندا هەیە، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ لەبارەی كاریگەرییەكانی بۆ ژنانی دووگیان هەمووان توشی شۆك دەكات.

 

توێژینەوەكە لەلایەن پەیمانگای بەرشلۆنە بۆ تەندروستی گشتی لەسەر ئەنجامەكانی شەش توێژینەوەی پێشتر كراوە، دەریخستووە ئەو منداڵانەی دایکیان لەكاتی دووگیانیدا حەبی پاراستۆڵیان خواردووە، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی ئۆتیزم، زیاتر لە منداڵانی دیكە.

 

شەش توێژینەوەكە لە بەریتانیا، دانیمارك، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، یۆنان، ئیسپانیا لەسەر 70 هەزار منداڵ ئەنجامدرابوون، ئەوانەی دایكیان لەكاتی دووگیانیدا پشتی زۆر بە ئازار شكێنی پاراستۆڵ بەستووە و مەترسی ئۆتیزم و كەمی وردبینی و جوڵەی زۆریان هەبووە.
بەپێی توێژینەوە نوێكە، منداڵەكان ئەگەری توشبوونیان بە ئۆتیزم بەڕێژەی 19% زیاتربووە، هەروەها بەڕێژەی 21% ئەگەری هەبووە جوڵەی زۆری لە كۆنترۆڵ دەرچوو و هەروەها كەمی وردبینیان هەبێت.

 

سیلڤیا ئەلیمانی نوسەری سەرەكی نوێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات، خواردنی دەرمانی پاراسیتامۆڵ لەكاتی دووگیانیدا وەك یەك كاریگەری لەسەر منداڵی كوڕ و كچ دەبێت و جیاوازی ڕەگەز كاریگەری نابێت.

 

لای خۆیەوە جۆردی سۆنێر توێژەر باس لەوە دەكات، ناكرێت خانمانی دووگیان لە دەرمانی ئازار شكێن بێبەش بكرێن، بەڵام دەبێت لەكاتی زۆر پێویستدا بیخۆن.

 

لەسەر هەمان پرس، ئەندرۆ شینان پسپۆڕی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی كینگز كۆلیدج لەندەن، ئاشكرای دەكات، "پاراسیتامۆڵ" دەرمانێنی گرنگە بەتایبەت بۆ كەمكردنەوەی پلەی گەرمی لەش، بەڵام زیانێكی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە.

 

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر هەبونی پەیوەندی لەنێوان خواردنی پاراسیتامۆڵَ لەكاتی دووگیانیدا و ئەگەری توشبوون بە ئۆتیزم و جوڵە زۆر ڕاست بێت، ئەوا پەیوەندییەكە بەڕێژەیەكی كەمە، چونكە ئەو دوو نەخۆشییە دەگەمەنن.

2096 جار خوێندراوەتەوە