سعودیە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 12/06/2021
جیهان

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، حەجی ئەمساڵ سنوردار دەبێت و رێگە دەدرێت (60) هەزار کەسی دانیشتوی سعودیە ئەو فەریزەیە ئەنجامبدەن.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لەبەر بەردوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرکەوتنی گۆڕانکاری نوێ، ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنها بۆ دانیشتوان و هاوڵاتیانی سعودیە دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆماردەکەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دۆخی تەندروستییان جێگیربێت و تەمەنیان لە نێوان (18 بۆ 65) ساڵیدا بێت و ڤاکیسنی کۆرۆنایان بەکارهێنابێت.

1379 جار خوێندراوەتەوە