سەرکردەکانی (G7) یەک ملیار ڤاکسین بۆ وڵاتانی کەمدەرامەت دابیندەکەن

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 11/06/2021
جیهان

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە (G7) پلانیان داناوە تا کۆتایی ساڵی (2022) بڕی یەک ملیار ژەمە ڤاکیسن بۆ وڵاتە کەمدەرامەتەکانی جیهان دابینبکەن.

 
نووسینگه‌ی بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: "وه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا له‌ به‌رنامه‌ی ڤاكسین، ئێستا لە دۆخێکدان کە دەتوانن ئەو ڤاكسینانه‌ی له‌خۆمان زیادن بەسەر ئەو وڵاتانەدا دابەشی بکەین کە پێویستیان پێیەتی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌وەش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێین بۆ له‌ناوبردنی ئەو ڤایرۆسە جیهانییە".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە، جۆنسۆن رایگەیاندووە چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئەندام لە (G7) بڕی یەک ملیار ژەمە ڤاکسین بە وڵاتانی کەمدەرامەت ببەخشن.

 

بڕیارە به‌ریتانیا له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی (100) ملیۆن ژەمە ڤاكسین ببه‌خشێت.

158 جار خوێندراوەتەوە