(18) بازرگانى مادەى هۆشبەر لە چەند ناوچەیەکى عێراق دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 08/06/2021
عێراق

بەرێوەبەرایەتى روبەڕووبونەوەى مادەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکانى عێراق دەستگیرکردنى (18) بازرگانى مادەى هۆشبەرى لە چەند پارێزگایەک راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوێکى ئەو بەڕێوەبەرایەتیە، هێزەکانیان لە پارێزگاکانى ئەنبار، دیوانیە، نەجەف، کەربەلا، بابل و بەسرە (11) کەسیان بە تۆمەتى بازرگانى کردن بە مادەى هۆشبەر دەسستگیرکردوە.

بەرێوەبەرایەتى روبەڕووبونەوەى مادەهۆشبەرەکان وکارتێکەرە عەقڵیەکانى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوە ئەوەشکردوە، سەرجەم دەستگیرکراوەکان مادەى هۆشبەر و چەکى بێ مۆڵەتیان پێ گیراوە.

لەلایەکى ترەوە بەرێوەبەرایەتى روبەرووبونەوەى مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان لە کەرکوک بڵاویکردەوە، حەوت بازرگانى مادە هۆشبەریان دەستگیرکردوە کەیەکێکیان ژنە.

201 جار خوێندراوەتەوە