بازرگانێکی ناسراوی شاری سلێمانی کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا

KNN : Kurdish News Network
05:22 - 22/05/2021
کوردستان

بازرگانێکى شارى سلێمانى بە گولـلە کۆتاى بە ژیانى خۆیهێنا و کەسێکى نزیک لە کەسوکارەکەى هۆکارەکەى روندەکاتەوە

سامان نادر،بەرێوبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیایی (KNN)ی راگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ، بازرگانێکی تەمەن پەنجا ساڵ بەناوی ( م.ئ.م) لەگەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا.

دەربارەی شێوازی خۆکوشتنەکەی بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی ئاشکرای کرد، بازرگانەکە گولـلەیەکی ناوە بەسەری خۆیەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری خۆکوشتنەکەى نەزنراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانى ئەو بازرگانە، بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستا توشى نەخۆشى کۆرۆنا بووە و بەهۆیەوە کەمێک بارى دەرونى ناجێگیر بووە.

 

16141 جار خوێندراوەتەوە